ئەردۆگان باش بزانە 20/4/2007
زانا شاژنى کوردانە
.......................
لەڕۆژنامەنوسانى بێسنورى کوردستانەوە
بۆ :
رەجەب تەیب ئەردۆگان
پەرلەمانى ئەوروپا
کۆشکى سپى
دیارە لاى هەموانتان ئاشکرایە کەلەناو گەلى کورد دا زۆرجار کەسانى خەباتێگرو تێکۆشەر دەرکەوتونە جائەو کەسە یان شاژن بووە یان کەڵە پیاو بەڵام بەداخەوە لەلایەن دوژمنانەوە دەکرێنە ئامانج و ڕووبەڕووى گرتن و ئەشکەنجە دان دەبنەوە لەمنێوەندەشدا و لەنوێترین کارى نەیارانى گەلى کورد لەیلا زانا کرایە ئامانج بەتۆمەتى ئەوەى گوایە ووتویەتى کورد سآ سەرکردەى هەیە دیارە سزادانى خاتوو زانا بەم تۆمەتە جگەلەوەى کارێکى دوژمنکارانەیە لەلاى گەلى کوردیش قابیلى قبوڵکردن نیە بۆیە گەلى کورد بەتایبەتى ئەوانەى خاوەن ئیرادەیەکى نەتەوەین دژى ئەم هەڵوێستەى تورکیان بەبڕواى ئێمە ئەگەر خاتولەیلا زانا توانى[10]ساڵ لەزیندانى تورکەکان دا بێت بەدڵنیاییشەوە دەتوانێت تامردن لەپێناو گەلەکەى لەزیندان بێت بەڵام ئەوەى ڕۆژنامەوانانى کوردستانى باشوورى نیگەران کردووە بێدەنگى پەرلەمانى ئەوروپا و کۆشکى سپیە کەبەڕاستى ئەم بێدەنگیەى ئەوانیش گومانێکى تر لاى گەلى کورد دروست دەکات بۆیە ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى کوردستان سەرەڕاى ئەوەى ئەو بڕیارە مەحکوم دەکەن داوا لە پەرلەمانى ئەوروپا و کۆشکى سپى دەکەن فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەى لەم بڕیارە پاشگەزببێتەوە و ئەردۆگانیش ناچاربکرێت داواى لێبوردن لەخاتو لەیلا زانا بکات چونکە نەک بەتێڕوانینى ئێمە بەڵکو گەلى کورد زۆر لەمێژە خاتو لەیلا زاناى وەکو شاژنى گەورەى خۆى قبوڵکردووە و لەدواى ئەم بڕیارەى دادگاى تورکیاش بەدەنگێکى ناوازە هاوار دەکات ئەردۆگان باش بزانە زانا شاژنى کوردانە ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى کوردستان داوا لەپەرلەمانى ئەوروپا و کۆشکى سپى دەکات فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەى لەم بڕیارە پەشیمان ببێتەوە و ئەردۆگانیش ناچاربکرێت بەوەى داواى لێبوردن لەشاژنى گەلى کورد لەیلا زانا بکات....
ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى کوردستان
ناڕەزایەتى دەردەبڕێت بەرامبەر هەموو ئەو زوڵمانەى لەڕۆڵەکانى گەلى کورد دەکرێن
07501093375
..................................................................................
ناوى ئەو سەرنوسەرو نوسەرو ڕۆژنامەنوس و شاعیرانەى دژى سزادانى لەیلا زانا ن
..............
1)ئاسۆ عبدالتیف.نوسەرو ڕۆژنامەنوس
2)نەبەز گۆران .ڕۆژنامەنوس
3)موفق میراودەلى .ڕۆژنامەنوس
4)سۆران عومەر .سەرنوسەرى ئاژانسى هەواڵى کوردستان نیوز
5)هەڵۆ مەرگەیى .ڕۆژنامەنوس
6)ئاسۆ قادر .ڕۆژنامەنوس
7)تەرزەئیبراهیم .ڕۆژنامەنوس
8)شنۆ عبداالەپێنجوینى.ڕۆژنامەنوس
9)دیارى محمد.پەیامنێر
10)ئارى عبدالتیف.شاعیرو ڕۆژنامەنوس
11)ئومێد گێلەرەیى .نوسەرو ڕۆژنامەنوس
12)پەیوەند عومەر .ڕۆژنامەنوس
13)شۆڕش ئەنوەر.ڕۆژنامەنوس
14)دلێر عبداللە.ڕۆژنامەنوس
15)دلێر عبدالرەحمان.رۆژنامەنوس
16)فەیسەڵ محمد.ڕۆژنامەنوس
17)ئارام ناجى .شاعیرو ڕۆژنامەنوس
18)نەوزاد على فتاح.ڕۆژنامەنوس
19)بڕیار نامیق.ڕۆژنامەنوس
20)شێرکۆ شاڵەیى.ڕۆژنامەنوس
21)بەرزان على.سەرنوسەرى ڕۆژنامەى ئاڵا
22)ئەنوەر حسێن .ئەندامى لیژنەى داکۆکى لەمافى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان
23)ئەحمەد میرە.سەرنوسەرى گۆڤارى لڤین
24)عەبد عارف.سەرنوسەرى ڕۆژنامەى هاوڵاتى
25)کاوە نادر .ڕۆژنامەنوس
26)کاروان ئیبراهیم.ڕۆژنامەنوس
27)سەباح نورى.ڕۆژنامەنوس
28)هاوژین سیاکوێزى.ڕۆژنامەنوس
29)عومەر ساسان.ڕۆژنامەنوس
30)عبداللە گەرمکى .ڕۆژنامەنوس
31)هەرێم حسن.ڕۆژنامەنوس
32)ئەکبەرجیهانگیرى.سەرنوسەرى ڕۆژنامەى ڕۆژى ووڵات
33)سەربەست سیامەند.ڕۆژنامەنوس
34)کاروان سالار.ڕۆژنامەنوس
35)محمدگربداغى.ڕۆژنامەنوس
36)سەردار محمد.ڕۆژنامەنوس
37)مەستورە محمود.ڕۆژنامەنوس
38)ڕوناک عوسمان محمد.سەرنوسەرى ڕۆژنامەى تروسکە
39)ئەستێرە عبدالجبار.خاوەن ئیمتیازى ڕۆژنامەى تروسکە
40)سالار توتمانى.ڕۆژنامەنوس
41)هەرێم جمال.ڕۆژنامەنوس
42)شێرزاد مستەفا.ڕۆژنامەنوس
43)زانکۆسەردار.ڕۆژنامەنوس
44)فەرهادکریم.ڕۆژنامەنوس
45)خالید قادر.ڕۆژنامەنوس
46)شوان محمد.سەرنوسەرى هەفتەنامەى ئاوێنە
47)عدنان مستەفا.ڕۆژنامەنوس
48)مەتین عبدالعزیز.ڕۆژنامەنوس
49)سەرباز سیامەند.ڕۆژنامەنوس
50)موفق موسى.ڕۆژنامەنوس
51)سۆران مامە حمە.ڕۆژنامەنوس
...........................................
وێنەى شاژنى گەلى کورد خاتوو [لەیلا زانا] لەبەردەم پەرلەمانى ئەوروپا دواى ئازادکردنى لەساڵى[2004]
بۆ زانیارى خاتو لەیلا زانا لەساڵى 1961لەشارۆچکەى سلیڤانى نزیک شارى دیاربەکر لەدایکبووە لەساڵى 1994بەهۆى ئەوەى لەبەردەم ئەندامانى پەرلەمانى تورکیا بەکوردى سوێندى یاسایى خوارد لەگەڵ دوو هاورێى ترى بۆ ماوەى[8]ساڵ زیندانى کراو دواتر بەهۆى ئەوەى لەزیندانەوە نامەیەکى بەکوردى نوسى و هەر لەزینداندا بوو کەبڵاوکرایەوە دوو ساڵى تر سزایان دا دواتریش بەهۆى فشارى پەرلەمانى ئەوروپا و یەکێتى ئەوروپا زانا لەزینداندا ئازادکرا و لەلایەن پەرلەمانى ئەوروپاش خەڵاتى ئاشتى پێبەخشرا و لەنەورۆزى ساڵى ڕابردوودا ووتى گەلى کورد سآ سەرکردەى هەیە و لەنەورۆزى ئیمساڵ و لەبەردەم هەزاران کەس ووتى ئەگەر ئیرادەى گەلى کورد هەروا بمێنێتەوە لەنەورۆزى ساڵى 2010سەرۆک ئاپۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارى ئاهەنگى جەژنى نەورۆز دەکات لەبەرامبەریشدا دادگایەکى شارى تورکیا بەدوو سالڕ زیندانى سزایان دا:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
بەڕێزان داواتان لێدەکەین بەهۆى گرینگى بابەتەکەوە تکایە بڵاویبکەنەوە و گرینگى پێبدەن و هەرکەسێکیش دەیەوێت زانیارى زیاتر لەبارەى ئەم بەیاننامەیە بزانێت باپەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات:::،،،[07501093375 ]{07701211826 }